بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا -پارتی دیموکراتیکی گەلان( هەدەپە) بە بڵاو کردنەوەی یەباننامەیک بە بۆنەی 24ی نیسان ساڵڕۆژی قەلاچۆی ئەرمەنیەکان وێڕای بەرزڕاگرتنی یادی گیان بەختکاران جەختی کرد لەسەر هاوخەمی دەربڕین لە گەڵ ئەرمەنیەکان و کەمایەتیە ئەتنی و ئایینزاییەکانی دیکە لە تورکیا بە مەبەستی دامەزراندنی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی .
ئەنجومەنی کارگێڕی ناوەندی هەدەپە لەو بەیانامەیەدا وێڕای ڕەخنە گرتن لە سیاسەتەکانی یەکسان سازی و زاڵکردنی تەنیا زمانێک لە تورکیا ڕایگەیاند : لەو وڵاتەدا ئەوڕاستیە کە هیچ شۆناسێکی ئەتنی ، زمانی و کەلتووری سەرتر لە ئەوی تر نیە ، هێشتا لە ڕوانگەی کۆمەڵایەتی و سیاسیەوە قەبووڵ نەکراوە . هەدەپە لە درێژەی ئەو بەیاننامەیەدا لە خەڵکی ئەرمەنی وەک یەکێک لە خەڵکانی کۆنی تورکیا یادی کرد و خوازیاری داوای لێبوردن لەوان وگەشەی پەیوەندی دیپلوماتیک بازرگانی وئابووری کرد لە گەڵ حکومەتی ئەرمەنستان.
342/