٢ ئاب ٢٠٢٥ - ١٨:٤٨
Source: Mehrnews
ئاسانکاری بۆ ناردنی زیارەتکارانی ئەربەعین لە ئێرانەوە بۆ هەرێمی کوردستان دەکرێت

دوایین هەوڵی دامودەزگا جێبەجێییەکان بۆ ئاسانکاری هاتوچۆی زتارەتکاران یحسێنی لە سنووری باشماخەوە لە کۆبوونەوەی ئەرکانی ئەربەءینی کوردستان شی کرایەوە و هاوئاهەنگی پێویست لە نیوان ئیدارە پێوەندییەدا ئەنجام درا.

  لە کۆبوونەوەی هاوئاهەنگی ئەرکانی ئەربەعینی پارێزگای کوردستان کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ئیدارەی پاریزگاری کوردستان بەڕێوە چوو، دوایین هەوڵی دامودەزگا پێوەندیدارەکان بۆ ئاسانکاری هاتوچۆی زیارەتکاران لە سنووری باشماخەوە لێک درایەوە.

لە ئەو کۆبوونەوە لەسەر زەروورەتی هاوکاری و هاوئاهەنگی لە نێوان ناوەندە بەرپرسیارەکان بۆ ڕێکوپێکی، بەرز کردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری و بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی زیارەتکاران جەخت کرا.

ناردنی زیاتر کە 5600 زیارەتکاری کوردستانی لە سنووری باشماخەوە

عەلیڕەزا خەسرەوی نوێنەری حەج و زیارەتی پارێزگای کوردستان بە پێشکەش کردنی ڕاپۆرتێک لە دۆخی ناونووسی زیارەتکارانی ئەربەعین وتی: تا ئەمڕۆ 6200 کەس لە پارێزگای کوردستانەوە بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی ئەربەعین ناونووسیان کردووە.


ناوبراو زیادی کرد: هەروەها بۆ ئاسانکاری کاروبارەکان، نزیک بە 40 فەرمانبەری سوننە لە سنووری باشماخ چالاکی دەکە .

ئامادەباشی مانگی سوور لە ڕێگاکانی گەییشتن بە سنووری باشماخ

جێگری فریاکەوتن و ڕزگارکردنی ماندی سووری کوردستانیش بە ئاماژە بە هەوڵەکانی ئەو کۆمەڵە وتی: 38 بنکەی فریاکەوتن و ڕزگار کردنی نەگۆڕ و کاتی لە سەر ڕێگاکانی گەییشتن بە سنووری ابشماخ لە ئامادەباشیدان.

هاوئاهەنگی بۆ چالاکی خێوەتەکان و بەڕیوەبەرایەتی هەناردە کردن

چاوەدێرانی گومڕوکەکانی پارێزگش بە ئاماژە بە چالای خێوەتەکان و چوونە دەرەوەی پێداویستی خێوەتەکان، لە چارەسەری لەمپەرە گومڕوکییەکان هەواڵیان دا و ڕایانگەیاند: چالاکییە بازرگانییەکانیش بە شێوەی کۆنترۆڵ کراو ئەنجام دەدرێت تا ڕێگری بکرێت لە قەرەباڵغی لە سنوور.

Your Comment

You are replying to: .
captcha