٢ ئاب ٢٠٢٥ - ١٨:٤٩
Source: Mehrnews
وتەیەکی گرینگی سەرۆک کۆماری ئێران لە کاتی ڕۆیشتنی بۆ پاکستان

سەرۆک کۆماری ئێران بە وتنی ئەوەی کە لە سەفەر بۆ پاکستان بەدوای تۆکمە کردنەوەی پێوەندی بازرگانی و ئابووری لەگەڵ ئەو وڵاتەین وتی: بازاڕە سنوورییەکان و پێوەندی ئاسمانی و دەریایی دەتوانێت بەستێنی هاوکاری زیاتر خۆش بکات.

مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران پێش لە سەفەر بۆ پاکستان لە لێدوانێکدا جەختی کرد کە ئەو وڵاتە بەردەوام بەتوندی هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێرانی ئیدانە کردووە.

ناوبراو زیادی کرد: مەجلیسی پاکستانیش ئەو هێرشانەی ئیدانە کردووە و ڕایگەیاندووە کە ئەگەر پێویست بێت، سەرەنجی تایبەت دەداتە یەکپارچەیی خاکی وڵات و پاڵپشتی لە حکومەت و گەلی ئێران .

پزشکیان وێڕای دەسخۆشی لە هەوڵەکانی پاکستان لە ئەو بارەوە ڕایگەیاند: لە ئەو سەفەرەدا بەدوای تۆکمە کردنەوەی پێوەندی بازرگانی و ئابووری لەگەڵ پاکستانین، بازاڕی سنووری و پێوەندی ئاسمانی و دەریایی دەتوانێت بەستێنی هاوکاری زیاتر خۆش بکات. هەروەها بە پێوەندی لەگەڵ ڕێگای ئاورێشم کە لە ئێستادا لە نێوان چین و پاکستان لە ئارادایە، دەتوانین لە ڕێگای ئێرانەوە بلکێین بە ئەورووپاوە.

ناوبراو هەروەها ئاماژەیی دایە سەر ئامانجدانەری بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی بازرگانی نێوان دوو وڵاتەکە بۆ نزیک بە 10 ملیار دۆلار و زیادی کرد: لە ئەو سەفەرەدا پرسی ئەمنیەتی و سنووری ناوچەکەش بۆ ئێمە و برا ئازیزەکانمان لە پاکستان زۆر گرینگە. ئێمە هەول دەدەین تا بە هاوئاهەنگی پێویست، ئاسایشی ناوچەکە دابین بکەین.

پزشکیان وتیشی: دوژمنان بەردەوام لە هەوڵدان بۆ دروست کردنی دژایەتی لە نێوان وڵاتانی ئیسلامی بەڵام ئێمە داکۆکی دەکەین لەسەر یەکگرتوویی نێوان ئێران و پاکستان.

Your Comment

You are replying to: .
captcha