٣١ تەمووز ٢٠٢٥ - ١١:٠٣
Source: Mehrnews
بۆچوونی قاڵیباف لە سەر ڕیشەی کێشەکانی ناوچەکە و ڕۆڵی ئەمریکا

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی بە وتنی ئەوەی کە ڕیشەی کێشەکانی ناوچەکە لە دەستێوەردانەکانی ئەمریکاوە سەرچاوە دەگرێت، داوای یەکگرتوویی و خۆڕاگری وڵاتانی ئیسلامی و ناوچەکە هەمبەر ئەمریکا و ئیسرائیلی کرد.

محەمەد باقر قاڵیباف سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی دوانیوەڕۆ ڕۆژی سێشەممە 7 ی گەلاوێژ، لە پەراوێزی شەشەمین کۆبوونەوەی سەرۆکی مەجلیسەکانی جیهان لە ژێنێڤ لە سویسڕا لەگەڵ نعمان کورتولموش سەرۆکی مەجلیسی تورکیا دیدار و گفتوگۆی کرد.

قاڵیباف بە وتنی ئەوەی کە دۆخی ناوچەکە هەستیارە و گۆڕانکارییەکان لە ئاستی جیهانی و ناوچەیی دەتوانێت ڕووبەڕووی کێشەی نوێ ببێتەوە، وتی: ئەو بابەتە ڕیشەی لە دەستێوەردانە ڕاستەوخۆکانی ئەمریکا هەیە ؛ ئێران و تورکیا پێوەندی دوولایەنە و ناوچەیی کارئیگەریان هەیە کە دەتوانێت لەسەر باشتر بوونی دۆخی ناوچەکە کاریگەر بێت.

ناوبراو وێڕای دەسخۆشی لە هەڵوێستەکانی تورکیا بریتی لە دەوڵەت، پارتەکان و ڕای گشتی و مەجلیس هاوپەیوەند بە شەڕی 12 ڕۆژەی ئیسرائیل و ئەمریکا لە دژی ئێران ڕایگەیاند: ئەبێ دان پێدا بنرێت کە ئێمە لە ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل و پاڵپشتەکان تریان لە شەڕدا بووین. خەڵک و هەروەها هێزە چەکدارەکانی ئێران بە گیانفیداییەوە خۆڕاگریان کرد و شەڕیان کرد و زایۆنییەکان لە درێژایی تەمەنی خۆیان، یەکەم جارێک بوو کە تامی تاڵی بەروەڕوو بوونەوەی سەختی سەربازیان چێشت.

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی زیادی کرد: ئەبێ بزانین کە ئیسرائیل دەست لە وڵاتانی ئیسلامی هەڵناگرێت. لە ڕاستیدا ئەوان بەدوای دروست کردنی نائەمنی بۆ کەسانی دیکە و گەشەی ناوچەکەی خۆیانن کەواتە لەم پێوەندیەدا بۆ دابەش کردنی وڵاتانی ناوچەکە ەوانە سووریا هەوڵ دەدەن چونکوو ئیسرائیل نازییەکانی سەدەی 21 ن کە جەنایەت دەکەن.

Your Comment

You are replying to: .
captcha