٣١ تەمووز ٢٠٢٥ - ١١:٠٥
Source: Mehrnews
داخوازی بۆ بەخشینی پلەی شەهادەت بە گیان بەخت کردووانی ئاگرەکەی ئاویەر

نوێنەری شارەکانی سنە، دیواندەرە و کامیاران لە مەجلیس، داوای بەخشینی پلەی گیانفیدایی و شەهادەت لەلایەن سەرۆ ک کۆماری ئێرانەوە بۆ گیان بەخت کردووان حەمید مورادی، چیاکۆ یووسفی نەژاد و خەبات ئەمینی کرد.

سالار مورادی، سێشەممە حەوتی گەلاوێژ، لە حەڤدەهەمین لێدوانی خۆی لە مەجلیس، ڕایگەیاند: ئەو سێ کەسە لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی کێوی ئاویەر لە سنە کە لە دووهەمی گەلاوێژ ڕووی دا، گیانی خۆیان لەدەست دا.

ناوبراو بە وەربیر هێنانەوەی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە، زیادی کرد: لە کاتی ئاگرکەوتنەوەکە خەڵک پێش لە دەزگا ئاگرکوژێنەوەکان خۆیان گەیاندە ئەو چیایە بۆ کوژرانەوەی ئاگرەکە و بەهۆیەوە 7 کەس بریندار بوون و بەداخەوە سێ کەس لە ئەو حەوت کەسە بە ناوەکانی حەمید مورادی، چیاکۆ یووسفی نەژاد و خەبات ئەمینی گیانی ئازیزیان بەخت کرد.

ئەندامی کۆمیسیۆی کۆمەڵایەتی مەجلیس جەختی کرد: وێرای سەرەخۆشی لە کۆمەڵگای مەدەنی و دڵسۆزانە سروشتی کوردستان، لە سەرۆک کۆمار چاوەڕوانین بۆ ئەو ئازیزانە و ئازیزانی دیکە کە گیانیان فیدای نیشتمان و خەڵک دەکەن، نیشانی گیانفیدایی و شەهادەت لەبەرچاو بگیردرێت.

Your Comment

You are replying to: .
captcha