ئۆیل پرایس و ڕۆیتێرز لە زمانی ئالپ ئەرسەلان بایراکتار، وەزیری وزەی تورکیاوە، ڕاپۆرتیان دا کە ڕەشنووسی ڕێککەوتنی نوێی نێوان بەغدا و ئەنقەرە ئەبێ بریتی لە ڕێکار بۆ دەستەبەر کردنی بەکارهێنانی تەواو لە ئەو هێڵە بۆریە بێت. بە وتەی ناوبراو یادداشتێک کە بۆ لایەنی عێراقیمان ناردووە، ڕێک ئاوەها داخقازییەکی تێدایە.
تورکیا هەروەها لەم دواییەدا ڕایگەیاندووە کە بەتەمایە ڕێککەوتنی درێژخایەنی ئێستا لەگەڵ عێراق بۆ بەکارهێنانی هێڵی نەوتی کەرکووک-جیهان کە لە ساڵی 1973 چالاک بووە و لە ژووییەی 2026 کۆتایی دێت، پێداچوونەوەی لەسەر بکات. سەرچاوە فەرمییەکان لە حکومەتی تورکیا دەڵێن کە ئەو پێداچوونەوە دەتوانێت بریتی لە هاوکاری بەربڵاوی وزە، لەوانە بواری نەوت، گاز، کارەبا و پێترۆکیمیا بێت.
بەرپرسێکی پایەبەرزی تورک لە گفتوگۆ لەگەڵ ڕۆیتێرز وتوویە: قۆناغێکی نوێ و بەربڵاو و چالاکتر لە بەکارهێنانی هێڵی بۆری عێراق-تورکیا دەتوانێت لە بەرژەوەندی هەر دوو وڵاتەکە و سەرجەم ناوچەکە بێت.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی دوو گۆڤاری ڕۆژاوایی، تورکیا لە دانوستانە نوێیەکان لەگەڵ عێڕاق بە درێژ کردنەوەی گرێبەستی وزە، داوای دەستەبەر کردنی بەکارهێنانی تەواو لە هێڵی بۆری نەوتی کەرکووک- جیهانی کردووە.
Your Comment