٢ ئاب ٢٠٢٥ - ١٨:٤٩
Source: Mehrnews
جێبەجێ کردنی گەڵاڵەی ئەمنیەتی لە سەرەکیترین ڕێگای هاتوچووی زیارەتکارانی ئێرانی بۆ عێراق

فەرماندەیی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە دەسپێکی جێبەجێ کردنی گەڵاڵەی دابینی ئاسایشی زیاترەتکارانی حسێنی لە پارێزگای دیالە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، فەرماندەیی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە میحوەری دیالە گەڵاڵەی دابینی ئاسایشی زیارەتکارانی حسێنی لە سەرجەم میحوەرەکان کۆ کردووەتەوە و هاوکات لە فەرمانی دەسپێکی چوونی زیارەتکاران لە دەروازەی سنووری مەنزەریەی دەرکرد.


سادق حسێنی یەکێک لە فەرماندەکانی هێزەکانی حەشدی شەعبجەختی کرد کە ڕەوتی جێبەجێ کردنی گەڵاڵەی دابینی ئاسایشی زیارەتکاران دەستی پێکردووە چونکوو لە 48 کاتژمێری ڕابردوودا هەزاران زیارەتکار لە دەروازەی سنووری مەنزەرییەوە پەڕیونەتەوە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha