٢ ئاب ٢٠٢٥ - ١٨:٤٥
Source: Mehrnews
قەسام ڤیدیۆیەکی لە ئەسیرانی زایۆنیی بڵاو کردەوە؛ لە یەک خۆراک دەخۆین

کەتیبەکانی قەسام، لقی سەربازیی حیماس، ڤیدئۆیەکی نوێ لەبارەی ئەسیرانی زایۆنی لە غەزە لە ژێر ناوی "ئەوان هەر ئەوە دەخۆن کە ئێمە دەیخۆین" بڵاو کردەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین ڕایگەیاند کە کەتیبەکانی قەسام لەو ڤیدئۆیەدا، وێرای بەراوردی دۆخی منداڵان و خەڵکی مەدەنی فەلەستینی لە غەزە لە ئەنجامی قاتی و برسێتی و دۆخی ئەسیرانی زایۆنی لە غەزە، ڕایگەیاند: ئەسیرانی زایۆنی هەمان شت دەخۆن کە خەڵکی غەزەش لێی دەخۆن.

لەو گرتە ڤیدئۆییەدا، جەخت لەوەش کراوە کە بڕیار بوو ئەسیرانی ئیسرائیلی لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێک ئازاد بکرێن، بەڵام ڕژیمی زایۆنی بڕیاری داوە ئەوان لە برسێتی بمرن.

Your Comment

You are replying to: .
captcha