فەرامەرز ئەسەدی، لە لێدوانێک بۆ هەواڵدەریی فارس سەبارەت بە دوا دۆخی هەرێمی کوردستان بۆ ئاسکاریی زیارەتی ئەربەعینی ئەمساڵ وتی: ئەوە چوارەمین ساڵە کە زیارەتکارانی ئێرانی لە ڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە دەچنە مەزارگە پیرۆزەکان. هەڵبەت ئەم ڕێگەیە زۆرتر بە زیارەتکارانی پارێزگا دراوسێ و باكوورییەکانی وەک ورمێ و ئازەربایجانی شەرقی، کوردستان و زنجان و ئەردەبیل و وڵاتانی دراوسێی باکووریی ئێرا گونجاوە.
سەرکونسولی ئێران لە هەولێر وتیشی: لە ماوەی ئەو 4 ساڵەدا، بەرپرسانی هەرێمی کوردستان هاوکارییەکی نزیک و هاودڵانەیان بووە لەگەڵ زیارەتکاران و خزمەتێکی زۆر گونجاویان ئاراستەی زیارەتکارانی ئەربەعین کردووە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا کە ساڵانە نزیکەی 150 هەزار کەس لە ڕێگەی سنوورەکانی تەمەرچین و باشماخ دەچنە هەرێم و لەوێوە بەرەو کەربەلا و نەجەف و شارە پیرۆزەکانی تر بەڕێ دەکرێن. بەو بۆنەوە لە سنوورەکانی تەمەرچین و باشماخەوە تا پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و لەوێوە تا شیراوە و کەرکووک، مەوکەبگەلێک بۆ زیارەتکاران جێگر کراون.
Your Comment