٢ ئاب ٢٠٢٥ - ١٨:٤٦
Source: Mehrnews
هەسەدە: جۆلانی لاری بکات ئێمەش وەکوو ئۆجەلان لەگەڵ ئەردۆغان ڕێکدەکەوین

 سەرچاوەکانی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایانگەیاندووە، سەرکردەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا بیر لە بژاردەیەک دەکەنەوە بۆ گۆڕینی ئاراستەی ناوچەیی خۆیان، لەوانە کردنەوەی کەناڵەکان لەگەڵ تورکیا و هاوتەریببوون لەگەڵ پەیمانی نیشتمانی تورکیا.

 لە کاتێکدا دانوستانەکانی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و حکومەتی دیمەشق گەیشتووەتە بنبەست، سەرچاوە ئاگادارەکان باس لە ئەگەری گۆڕانکارییەکی ستراتیژی لەلایەن کوردانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریاوە دەکەن؛ گۆڕانکارییەک کە ڕەنگە بەرەو نزیکبوونەوە لە تورکیا و هاوئاهەنگی لەگەڵ ئامانجەکانی “پەیمانی نیشتمانی” ئەنقەرە بیانبات.

بەگوێرەی ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئەگەر دانوستانەکانی نێوان کورد و حکومەتی دیمەشق بگاتە بنبەست و ئیدارەی خۆسەری باکوری ڕۆژهەڵات هیچ ئیمتیازێکی سیاسی بەدەست نەهێنێت، ڕەنگە کوردەکانی سووریا هاوپەیمانی لەگەڵ تورکیا هەڵبژێرن.

هەندێک لە سەرچاوەکانی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژەیان بەوە کردووە کە تورکیا بە ئەنقەست ڕێگری لە ڕێڕەوی ڕێککەوتنی هێزەکانی سوریای دیموکرات و دیمەشق دەکات، هەوڵدەدات هێزەکانی سوریای دیموکرات وەک "هاوپەیمانێکی ئەگەری" ڕابکێشێت و بیخاتە نێو ئەو ڕێکخستنانەی کە لەگەڵ تورکیادا بۆ "پەیمانی نیشتمانی" هاودەنگە.

ڕەنگە پڕۆسەی ئاشتی نێوان ئەنقەرە و عەبدوڵڵا ئۆجەلانیش بەشێک بێت لەو ستراتێژیە، و وەک پلاتفۆرمێکی سیاسی و ستراتیژی بۆ هاوسەنگکردنەوەی هێز لە باکووری سووریا کەڵک وەربگیرێت.

Your Comment

You are replying to: .
captcha