٢ ئاب ٢٠٢٥ - ١٨:٤٧
Source: Mehrnews
نەوای دەف و تازیە لە ڕێگای ئەربەعین؛ هەوڵە فەرهەنگییەکانی کوردستان بۆ بزووتنەوەی حسێنی

کوردستان لە ئەربەعینی حسێنی، دەبێتە شوێنی هاودڵی و هەڵمەتی هونەری، لە سنووری باشماخەوە تا قووڵایی شارەکانی پارێزگا، بەرنامەگەلێک بە ڕوانگەی فەرهەنگی و خۆجەیی بۆ زیارەتکاران پێک هاتووە.

پارێزگای کوردستان ، بە پێکهاتەی فەرهەنگی تایبەتی و جۆراوجۆری ئێتنیکی و ئایینیی، لە ساڵانی ڕابردوودا هەوڵی داوە تا لە ئەو بزووتنەوە گەورە خەڵکییەدا نە بەس هەر ڕێگایەک بۆ پەڕینەوە بەڵکوو، خاڵێکی وەستانی مەعنەوی و فەرهەنگی بێت.

ئەمساڵیش ئیدارەی گشتی فەرهەنگ و ئیرشاندی ئیسلامی کوردستان بە ڕوانینێکی جیاواز و بە کەڵکوەرگرتن لە دەفرایەتی هونەری، ئایینی و خۆجەیی پارێزگا، بەرنامەگەلێکی جۆراوجۆر بۆ ڕۆژانی ئەربەعین داڕشتووە و جێبەجێیان دەکات.

سێ ستراتیژی سەرەکی لە داڕشتنی بەرنامەکان

بەرپرسی ئیرشادی ئیسلامی وتی: کومیتەی فەرهەنگی ئەربەعین بە سێ ستراتیژی سەرەکی بریتی لە یەکگرتوویی لە گوڵستانی فەرهەنگەکان، دروست کردنی چالاکی لە کەشی شارەکان و ناساندی کوردستان لە دڵی ئەربەعین.
نەوای دەف و تازیە لە ڕێگای ئەربەعین؛ هەوڵە فەرهەنگییەکانی کوردستان بۆ بزووتنەوەی حسێنی

موکبی فەرهەنگی لە سنووری باشماخ

دەریایی لە ئاشكرا کردنی بەشێک لە بەرنامەکان لە سنووری باشماخ هەواڵی دا و وتی: لە چوارچێوەی خێوەتە فەرهەنگی و هونەرییەکان، نمایش کردنی شانۆی سەرشەقام، دەف لێدان و ئاهەنگ لێدان لە نێو بەرنامەکاندایە کە ئامانجیان قووڵ کردنەوەی ئەزموون و بیری زیارەتکارانە.

تازیە، شێعر و ئایین، پێوەندی نەریت لەگەڵ ئەمڕۆ

بەرپرسی ئیرشادی کوردستان ئاماژەی دایە سەر بەڕێوەچوونی تازیە لە بارەگای حەزەی عەرەب و وتی: لەوێ نمایشی نەریتی جێبەجێ دەکرێت کە بەردەنگانیش زیارەتکاران و خەڵکی خۆجەیی دەبن.

هەروەها وتیشی: لە دیکەی بەرنامەکانی ئەمساڵ، بەڕێوە چوونی کۆنگرەی نەتەوەیی شێعری عاشوورایی لە قوروەیە کە سێ ڕۆژ دوای ئەربەعین بەڕێوە دەچێت.
نەوای دەف و تازیە لە ڕێگای ئەربەعین؛ هەوڵە فەرهەنگییەکانی کوردستان بۆ بزووتنەوەی حسێنی
فەرهەنگ؛ ڕێگای پاوەجێی ئەربەعین لە کوردستان

کوردستان بە زمانی دەف، شانۆ و شێعر، لە ئەربەعینی ئەمساڵیش گەڵایەکی نوێ لە پێوەندی فەرهەنگ و دین دەکاتەوە.

هەوڵی مەکۆی ئیرشادی پارێزگا، لەسەر ئەوەیە کە نەک هەر لە چوارچیوەی نیشانەکان، بەڵکوو لە کردەوەشدا ببێتە لانکەی یەکگرتوویی، هونەر و شوناسی عاشووراییل شونسێ کە لە سنووری باشماخەوە دەست پێدەکات و لە دڵی خەڵکدا ڕیشەی هەیە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha