بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «زەبیحوڵڵا موجاھید» وتەبێژی دەوڵەتی تالیبان شەوی پێنج شەممە لە ھەژماری توییتەرەکەی خۆی دا نووسی: ئەم دەوڵەتە ھێرشی سەر پەرستگەو مامۆستایانی ئایینی لە ئێران ئیدانە دەکات و ئەو ھەنگاوە ھیچ پەیوەندییەکی بە ئەفغانییەکان و ئەفغانستانەوە نییە.
ھەر لەم حاڵەدا زانایان، کەسایەتییە سیاسی و ڕۆشنبیرییەکانی ئەفغانستانیش لە پەیامی جۆربەجۆردا ئەم ھێرشە تیرۆریستییەیان ئیدانە کردو لەگەڵ نەتەوەو دەوڵەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران ھاودەردییان دەربڕی.
کەسایەتییە ئەفغانییەکان لەو باوەڕەدان کە ئاوا پیلانگەلێک قەت ناتوانێ ببێتە ھۆی دوورکەوتنەوەو لێکدابڕانی خەڵکی ئێران و ئەفغانستان.
342/