بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق لە دیدار لەگەڵ «ژان سلبۆرن» وەزیری دەرەوەی لۆکزامبۆرک و شاندەکەی ھاوڕێی وتی: عێراق لە سەر ھێزمەند کردنی ھاوبەشی لەگەڵ ئەورووپا لە شەڕی دژی تیرۆریزم و ھاوکاری لە بوارە جۆربەجۆرەکان کە گرینگترینیان خەباتی دژی گەندەڵی، چاکسازی لە بەشی بانکی و ھەوڵدان بۆ ھێزمەند کردنی پێوەبەستران بە وزەی پاکە بەردەوام دەبێت.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە لە دیدارەکەدا گۆڕانکارییە نێونەتەوەییەکان، ڕێگاکانی چارەسەریی ئاشتیانە بۆ پێکدادانەکانی ئێستاو داکۆکیی عێراق لە ھەوڵەکان بۆ پاراستنی خەڵک لە شەڕو کاریگەرییەکانی تاو توێ کراوە.
جیا لەمە «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراقیش لە بەغدا لەگەڵ «ژان سلبۆرن» وەزیری کاروباری دەرەوەی لۆکزامبۆرک دیداری کردو سەبارەت بە پەیوەندیی دوو قۆ ڵی و ڕێگاکانی پەرە پێ دانی لە بواری جۆربەجۆر و ھەروەھا ھاوکاریی ھاوبەشی عێراق و یەکێتیی ئەورووپا وتووێژی کرد.
342/