بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئایەتوڵڵا «سەیید ئەحمەد خاتەمی» ئیمام جومعەی کاتیی تاران لە یەکەمین نوێژی عیبادی سیاسیی ھەینیی ئەم حەوتەیەی تاران لە ساڵی تازەی کۆچیی ھەتاوی دا لە نوێژگەی ئیمام خومەینی(رە)، وێڕای ئاماژە کردن بە ناودێرکرانی ساڵی تازە، وتی: ناودێر کردنی ساڵەکان، دروشم و قەواخ نییە، بەڵکو نەخشەڕێگایەکە بۆ خەڵک و بەرپرسان.
خاتەمی وتیشی: ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئەمساڵی وەک ساڵی «وەبەرھێنان، زانست بنەماو کارنانەوە» ناودێر کرد و واتاکەشی ئەمەیە کە دەبێ ڕوانگەیەکی تەکنیکیانەمان بەرامبەر بە وەبەرھێنان ھەبێت.
بەرنوێژی کاتیی نوێژی ھەینیی تاران وێڕای وەبیرھێنانەوەی ئەمەی کە نزیکەی دەیەیەک دەبێت کە ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە ناودێر کردنی ساڵەکاندا لە سەر بابەتگەلی ئابووری چڕ دەبێتەوە، وتیشی: ئەم بابەتانە گەلێک گرینگ و ھەستیارن و دوژمنیش بەنیازە لەم ڕێکایانە زەبری خۆی بوەشێنێ، کەچی ھەر بەوجۆرەی کە لە سەرەتاکانی ئیسلامیش دا ھەوڵی مونافقین و دوژمنان ھیچی لێ نەوەشایەوە، ئا لەم سەردەمەش دا نیزامی ئیسلامی ھەوڵەکانیان پوچەڵ دەکاتەوە.
342/