٢٤ ئازار ٢٠٢٢ - ١١:٥٤
فەیسەڵ میقداد : ئێران لە ئاراستەی سەقامی ناوچەکە. جیھان ھەوڵ دەدات

وەزیری کاروباری دەرەوەی سووریا وێڕای ڕاگەیاندنی پشتیوانی لە تاران لە دانوستانە ناڤۆکییەکەی وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران پێی دەکرێ بەرەڤانی لە بەرژەوەندییەکانی خۆی بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «فەیسەڵ میقداد» وەزیری کاروباری دەرەوەی سووریا ڕۆژی چوارشەممە دوای دیدارو وتووێژی لەگەڵ «حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری دەرزەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: لە دیدارەکەدا گۆڕانکاریی پەیوەست یە پەیوەندیی دوو لایەنە و پەرە دپێ دانی ھاوکاریی بازرگانی و ئابووری و پەیوەندیی نێوان ئێران و سووریامان تاوتوێ کرد.

«فەیسەڵ میقداد» بە دەربڕینی ئەمەی کە پەیوەندییەکانی ئێران و سووریا بەردەوام ڕوو لە پێش بووە، وتیشی: کۆمەڵێک ئەو بایکۆتی ملھوڕانە بەسەر ھەردووک وڵات دا سەپێندراوە و ھەردووک لا لە ھیەوڵی ئەوەدان کە پوچەڵیان کەنەوە.

وەزیری کاروباری دەرەوەی سووریا وتیشی: ئەمریکییەکان نەوت و گازی سووریا بەتاڵان دەبەن و  تەنانەت بابۆڵە لە دەمی منداڵانیش دەڕفێنن و دیارە ئالنگارییەکانی سووریا لە بایکۆتە نامرۆڤانەکەی ئەمریکاوە سەرچاوە دەگرێت.

«فەیسەڵ میقداد» بە دەربڕینی ئەمەی کە لە دانوستانی ناڤۆکی دا لە تەنیشتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانداین، وتیشی: ھەموان دەبێ بزانن کە کۆماری ئیسلامیی ئێران پێی دەکرێ بەرەڤانی لە بەرژەوەندییەکانی خۆی بکات و لە ئێستاش دا لە ئاراستەی سەقامی ناوچەکەو جیھان ھەوڵ دەدات.

وەزیری کاروباری دەرەوەی سووریا لە بارەی قەیرانی ئۆکرانیاش پێی داگرت: دووسیا بەرەڤانی لە مافی خۆی دەکات و بە دووی دابین کردن و دەستەبەری ئاسایشتی خەڵکەکەیەتی بە دوور لە ئامادە بوونی ڕاستەوخۆی ناتۆ.

342/