بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «موحەممەد شەمەری» ئەندامی ھاوپەیمانیی «دەوڵەتی یاسا»ی عێراق ڕۆژی شەممە لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە کۆمەڵێک ڕادەبڕین سەبارەت بە ھەگەری بەرپاکرانی دووبارەی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی لەم وڵاتەدا وتی: لەوەناچێ وەھا شتێک ڕوو بدات.
شەمەری وتیشی: لە ئێستادا دانوستانی سیاسی لە نێوان چوارچێوەی ھەماھەنگی و ڕەوتی سەدر بۆ دەربازیوون لە چەقبەستوویی سیاسی بەردەوامە.
ئەم کەسایەتییە عێراقییە، وتیشی: دەبێ ئەمەش لە بەرچاو بگیردرێت کە دەوڵەت ناتوانێ بەستێم بۆ بەرپاکرانی دووبارەی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی خۆش کات ئەوەی ئوا ڕوون و ئاشکرایە ئەمەیە کە بە لێک گەیینی شیمانەیی لە نێوان چوارچێوەی ھەماھەنگی و ڕەوتی سەدر، بۆی ھەیە جۆرێک خافڵگیری لە گۆڕەپانی سیاسی دا ڕوو بدات.
342/