بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گێڕانەوە لە مییدیاکانی ھەرێمی کوردستان ، «کاوە شێخ عەلی» جێگری پارێزگاری هەڵەبجەی ھەرێمی کوزدستان ڕایگەیاند، بەدواداچوونمان بۆ ڕێکارەکانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە کردووەو لە ئەنجام دا نووسینگەی سەرۆک وەزیران و وەزارەتی پلاندانانی عێراق، ئاگاداریان کردینەوە کە «مستەفا کازمی»ی سەرۆک وەزیران ڕەزامەندیی لەسەر ڕاپۆرتی وەزارەتی پلاندانان تایبەت بە بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە دەربڕیوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردوە کە، وەزیری پلاندانان ڕاسپێردراوە، بەزووترین کات ڕێکارەکانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە تەواوبکات و ئاراستەی لایەنی پەیوەندیداری بکاتەوە.
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە باسی لەوەش کردووە کە، پێمان ڕاگەیەندراوە ڕێکارەکان بەپەلە تەواودەکرێن و پارێزگای هەڵەبجە کۆدی تایبەتی وەک پارێزگای نۆزدەیەم وەرگرتووە و نەخشەی پارێزگاکەش جێگیرکراوە.
342/