بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - دیمیترۆ کولبا وەزیری دەرەوەی ئوکراین رۆژی شەممە لە وتارێکی ئۆنلاین دا گوتی : ئەگەر ئوکراین فڕۆکەی جەنگیی و ھێرشبەری بۆ تێکشکاندنی ستوونە گەورەکانی ئەرتەش ھەبوایە ، کەسانی مەدەنی لە مردن رزگار دەبوون .
کولبا بە ئاماژە بەوەی کە روسیا داوای قەبوڵ نەکراوی خستوونەڕوو گوتی : ئامادەی دانوستانین بەڵام دوادەرفەتەکان قەبوڵ ناکەین و تەسلیم نابین .
وەزیری دەرەوەی ئوکراین ھەروەھا لە بارەی شاری ماریۆ پۆل لە باشووری ئوکراین گوتی : ئەم شارە گەمارۆ دراوە بەڵام ھەروا لە دەستی ئوکرایندایە .
342/