١٢ شوبات ٢٠٢٢ - ١١:٠٠
ئەمریکا دەیەوێت بە ئەسپایی هەموو ئەندامانی داعش لە سووریا بباتە دەرەوە

گۆڤاری رووسی ئیسپوتنیک لە زاری جێگری سەرۆکی ناوەندی ئاشتی رووسیا گێڕایەوە کە هەندێ لە ئەندامانی داعش لە لایەن کوردەکانەوە و بە پشتیوانی ئەمریکا دەبەخشرێن و لە سووریا دەچنە دەرەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئولگ ژوراولو وتوویە: ئەم ناوەندە هەواڵهایەکی لە سەر چوونە دەرەوەی ئارامی هێزەکانی داعش لە سووریا وەرگرتووە. ئەوان بە پشتیوانی ئەمریکا دەبەخشرێن.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: ئەم کەسانە بە پەساپۆرتی دروست کراو سووریا بە جێ دێڵن و دەچنە وڵاتانی ئەمریکا، کانادا و ئەورووپا.

چاودێری مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاندووە دەیان کەس لە ئەندامانی داعش توانیویانە لە زیندانی سەناعە لە شاری حەسەکە دەرباز بن.

342/