١٩ کانوونی دووەم ٢٠٢٢ - ٢٠:٣٢
ڕەییسی:پەیوەندیی ناوازەی ئێران و ڕووسیا بە ئاراستەی ڕەوشتێکی ستراتژی دا دەڕوات

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی، وتی: ھیچ بەرتەسکییەک بۆ پەرە سەندنی پەیوەندییەکانی ئێران و ڕووسیا لە ئارادا نییەو پەیوەندییە ناوازەکانی تاران و مۆسکۆ بە ئاراستەی ڕەوشتێکی ستراتژی دا دەڕوات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا -«سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە لە دیدار لەگەڵ «ڤلادیمیر پوتین» سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە مۆسکۆ وێڕای ئاماژە کردن بە ڕۆڵی کاریگەری دوو ھێزی ئێران و ڕووسیا لە ناوچەکەو جیھان، تێگەییشتنی دوو وڵات لە بارەی کاروباری ناوچەیی و نێونەتەوەیی بە بەستێن خۆشکەری ھاوکارییە ھاوبەشەکان زانی و وتیشی: پەیوەندیی ئێران و ڕووسیا بە ئاراستەیەکی ستراتژی دا دەڕوات.

«ڕەییسی» ئەوپەڕی ھەڵس و کەوت لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و ھاوپەیمانی بە ئەولەوییەتی سیاسەتی دەرەوەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران زانی و وتیشی : ھێزمەند کردنی ھاوکارییە دوو قۆڵییەکانی ئێران و ڕووسیا دەبێتە ھۆی برەو سەندنی ئابووریی دوو وڵات و پەرەسەندنی ئاسایشتی ناوچەکەو جیھانی لێ دەکەوێتەوە.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ھاوکاریی ئێران لەگەڵ دەوڵەتە سەربەخۆکان بەدەر لە گۆڕانکارییە نێونەتەوەییەکان پەرە دەستێنێ، خەباتی دژی تیرۆریزم و قاچاخی بەبەرنامەی ماددە ھۆشبەرەکانی بە تەوەرێکی دیکەی ھاوکارییە ھاوبەشەکان زانی و وتی: ئەزمونی سەرکەوتووی ھاوکاریی دژی تیرۆریزم لە سووریا دەتوانێ لە قەوقازو ئەفغانستانیش بەکار بھێندرێت.

سەرۆکی ھێزی کارگێڕیی ئێران ھەروەھا تاکە ڕێگای سەقام و پاوەجێیی لە ئەفغانستانی لە پێکھاتنی دەوڵەتێکی گشتداگر بە بەشداری تەواوی ھۆزو گروپەکانیەوە زانی و پێی داگرت: ئێران لە چل ساڵ لەمەوبەرەوە ھەروەکو ڕووسیا لە بەرامبەر ئەمریکادا وەستاوە.

ڕەییسی ھاوکاریی ئێران و ڕووسیای لە خەباتی دژی تیرۆریزم  لە سوریادا بە ئەزمونێکی سەرکەوتو زانی و وێڕای پێداگرتن لە سەر پاراستنی سەروەریی سووریا وتیشی: دەستەڵاتی تۆکمەوتەواوی دەوڵەتی ناوەندی بە سەر تەواوی سەرزەوین و سنوورە نێونەتەوەییەکانی سووریا تاکە ڕێگای دابین کرانی ئاسایشتی سووریایەو سووڕی پوچەڵی جێگۆڕکێی نێوان داگیرکەر لەگەڵ تیرۆریست و بە پێچەوانەوە لە سووریادا دەبێ ڕاگیردرێت.

342/