بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان کە سەردانی چینی کردووە، ئەمڕۆ دوای دیداری لەگەڵ ھاوتاکەی لە توییتێکدا نووسی: لە سەرەتای ساڵی تازەی ٢٠٢٢ زۆر خۆشحاڵم کە یەکەم سەردانی فەرمیی خۆمم بەناوی وەزیری ڕدەرەوەی ئێران بۆ چین ئەنجام داوە.
وتیشی: لە دیداری «وانگ یی» ڕاوێژکاری دەوڵەت و وەزیری دەرەوەی چین لە زۆزر بواری بەربڵاودا لەوانە بەرنامەیەکی ھاوکاریی تۆکمەوتەواوو ڕاوێژ کردن سەبارەت بە دانوستانەکەی ڤەییەنا بە ھاوبیروڕاییەکی باش و گرینگ گەییشتین.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: ھیوادارم پەیوەندییەکانی ئێران و چین بە بازدان بگاتە پەنجا ساڵی دووھەمی خۆی ، ھیەروەھا بە ئاواتم یارییە زستانییەکانی پەکین کە لە جێژنی بەھارەی چینی دا بەرپا دەکرێت، ھەڵگری کەیف خۆشی و گەشاوەیی بێت بۆ ھەموو دنیا لە سەردەمی تەشەنای کۆرۆنادا.
342/