بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - خەلیل حەیدەری رۆژی یەکشەممە لە دیمانەیەک دا لە گەڵ ئیرنا بە ئاماژە بەوەی کە ھەناردەکردن لە گومرکەکانی سەیرانبەندی بانە ، سنە و باشماخی مەریوانەوە ئەنجام ئەدرێ ، گوتی : بایەخی دۆڵاریی ئەم ڕادەیە لە کاڵای ھەناردەکراو لە نۆمانگی ئەمساڵ دا ، 735 میلیۆن و 650 ھەزار دۆڵار بووە .
حەیدەری گوتیشی : بەرھەمە ھەناردەکراوەکان زیاتر بەروبومی کشتوکاڵی ، پەترۆشیمی و کەرەسەی بیناسازیی بووە .
سەیرانبەندی بانە و باشماخی مەریوان لە دەروازە سنووریەکانی کارا و فەرمیی نێودەوڵەتیی پارێزگەی کوردستانن .
342/