٢٧ کانونی یەکەم ٢٠٢١ - ١٣:٢٧
خەتیب زادە : تیروری سەردار سولەیمانی نمنونەی تیرۆریسمی حکومەتییە

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی دەزگای دیپلۆماسی نیوەڕۆ ئەمڕۆ لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی بە وتنی ئەوەی کە تیرۆری سەردار سولەیمانی و هاوڕێکانی لەلایەن دەوڵەتی ئەمریکاوە نمونەی تیرۆریزمی دەوڵەتی بوو، وتی: ئەو تیرۆرە لەلایەن ئەمریکاوە و بە فەرمانی ڕاستەوخۆی سەرۆک کۆماری ئەو کاتەی ئەمریکا ئەنجام درا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - خەتیبزادە گوتیشی: دەوڵەتی ئەمریکا بەرپرسیارێتی نێودەوڵەتیی هاوپەیوەند بەو تیرۆرە هەیە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتیشی : ئێران لە ھیچ ھەنگاوێک ناکشێتەوە کە سەبەبکاران ، فەرماندەران و ئەنجامدەران و راوێژکارانی ئەو ھەنگاوە تیرۆریستیە بباتە بەردەم بارەگای دادوەری . 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە هەروەها سەبارەت بە دانوستانەکانی ڤیەنا وتی: ئێمە لە گفتوگۆکانی ڤیەنا روانینمان بەردەوام بەرەو پێش بووە.

خەتیب زادە ھەروەھا گوتی : قسەی ئێمە بە لایەنەکانی دیکە ئەوەیە کە بە ڕوانینی ڕێککەوتن بێینە ڤیەنا؛ سێ وڵاتی ئەورووپی زیاتر لە ڕابردوو دەزانن کە چاوەڕوانی لە ئەوان ئەوەیە، کۆتایی بهێنن بە بێ کرداری.

342/