٢٤ کانونی یەکەم ٢٠٢١ - ٠٩:٠٣
فۆئاد حسەین : عێراق ڕۆڵێکی گرینگی ھەیە لە پشتگری کردنی وتووێژەکانی ئێران و عەرەبستان

وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراق بە دەربڕینی ئەمەی کە بەغدا ڕۆڵێکی گرینگی لە پشتگری کردنی وتووێژەکانی ئێران و عەرەبستان گێڕاوە، وتیشی: بە ھیواین خولی پێنجەمی ئەم وتووێژانەش ئەنجام بگرێت و جیا لەمە ھێندێک وتووێژ لە نێۆوان ئێران و کۆمەڵێک لە وڵاتانی دراوسێی دیکەش بەڕێوە بچێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «فۆئاد حسەین» ڕۆژی پێنج شەممە لە پرێس کۆنفرانسێکی ھاوبەش دا لەگەڵ «حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە تاران دا وتی: لە سەردانەکەم بۆ تاران دیداری زۆرم ھەبوو لە بواری جۆربەجۆردا لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی.

وتیشی: لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆدا پەرە پێ دانی پەیوەندییەکانی ئێران و عێراق لە بواری ئابووری و بازرگانی و گەشەی گەڵاڵەی جۆربەجۆری پەیوەست بە پەبوەندییە دووقۆڵییەکانمان لێک دایەوە.

وەزیری دەرەوەی عێراق وتیشی: دیدارەکەی ئەمڕۆمان دەرفەتێک بوون بۆ وتووێژ لە بواری پەیوەندیی ناوچەیی و ئاسایشتی.

342/