بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق لە ئاگاداری نامەیەک دا ڕایگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، بومه‌له‌رزه‌یه‌ک به‌گوڕی ٣.٥ پله‌ی رێخته‌ر له‌باشوری ده‌ریاچه‌ی دهربهندخانی سەربە پارێزگای سلێمانیی ھەرێمی کوردستان رووی دا و له‌لایه‌ن به‌شێک له‌دانیشتوانی ناوچه‌که‌شه‌وه هه‌ستی پێکرا.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه له ئاگاداری نامەکەی دا جەختی لەوە کردووەتەوە، به‌شی بومه‌له‌رزه له‌ده‌سته‌ی گشتیی که‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی، کاتژمێر ٤:١٤ خوله‌کی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، له باشوری ده‌ریاچه‌ی ده‌ربه‌ندیخان بومهلهزرهیهکیان تۆمارکردوه به‌گوڕی ٣.٥ پله‌ی رێخته‌ر.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردوه، بومه‌له‌رزه‌که ٢٦ کیلۆمه‌تر له دووریی ده‌ریاچه‌ی ده‌ربه‌ندیخان رووی داوه، له‌لایه‌ن به‌شێک لههاوڵاتیانیشهوه هه‌ستی پێکراوەو زیانی گیانی و ماددیی لێنه‌که‌وتوه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق داواشی له هاوڵاتیان کردووه، له‌ڕێگه‌ی په‌یجه فه‌رمیه‌کانیانه‌وه ئاگاداری زانیاریه‌کان بن و دوربکه‌ونه‌وه له وه‌رگرتنی هه‌واڵی ناڕاست و بڵاوکردنه‌وه‌ی ده‌نگۆ.
342/