بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - کەرتی یەکەمی گەورەترین و یەکەم کارگەی داھێنان و تەکنۆلۆژیای پیشەسازیی دەریایی، بەیانیی ئەمڕۆ سێ شەممە بە ئامادە بوونی ئەمیری دەریادار «شەھرام ئێرانی» سەرکردەی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران و «سۆرێنا سەتتاری» یاریدەری زانستی و تەکنیکیی سەرۆک کۆماری ئێران لە بوشەھردا کەوتە گەڕ.
ھاوکات پەردە لە سەر یەکەم ماتۆڕی نیشتیمانیی دیزڵیی دەریایی ٣٦٠٠ گوڕی ھەڵمەوە بە ناوی «مەکران ٣٦٠٠» ھەڵدرایەوە.
ئەمەو لە لایەکی ترەوە دوو پاپۆڕی موشەک ھاوێژیش بە ناوەکانی «گورز»و «خەنجەر» بە توانایی زرێیی و ھەڵمەت بردنی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران پەیوەست کرا.
342/