بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گرێبەستی 9.4 مبیار دۆڵاریی بۆ فرۆشتنی پاپۆڕی جەنگیی لێواریی بە یۆنان و بەرزکردنەوەی ئاستی پاپۆڕەکانی ئەم وڵاتە پشتڕاستکردەوە .
ئاتێن وەک بەشێک لە ناتۆ دەیھەوێ توانایی باشتر بۆ چاوەدێری کردنی ژێردەریاییە روسیەکان لە دەریای رەش و نێوەڕاستی ھەبێ ، بارگرژیە دەریاییەکانی یۆنان و تورکیاش ئاتێن ھان ئەدات بۆ پێشخستنی خۆی لە بواری سەربازیی .
ئانکارا لە ساڵانی رابردوودا بە ھۆی کۆنتڕۆڵکردنی چەندین دورگەی واوە لێواری ، بە تایبەت دوای دۆزرانەوەی پاشەکەوتی گاز لە ژێر دەریا ، لە گەڵ کۆنتڕۆڵی یونان و قبرس بەسەر بەشێکی زۆری دەریاکانی لێواری باشوور و رۆژاوا نەیارە . لە بەرامبەردا ، ئاتێنیش بە دوای بەھێزکردنی ھێزی دەریایی و زاڵبوونی زیاتر بەسەر ناوچەکانی خۆێدایە .
342/