بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئەم دیدارە لە درێژەی راوێژکاریەکان لە ڤیەنا لە چوارچێوەی دانوستانەکانی ئێران و گروپی 1+4 بە مەبەستی ھەڵوەشاندنی بایکۆتەکان بەڕێوەچوو .
رۆژی شەممە ھەروەھا راوێژکاریەکان لە ئاست و فۆرمەتی جیاجیا لە نێوان شاندەکان بەردەوام بوو .
بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممەش چەندین کۆبوونەوە بە شێوەی دوو و چەن قۆڵیی لە نێوان شاندەکان بەڕێوەبچێ .
عەلی باقری دانوستانکاری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران رۆژی شەممە لە وتووێژێک دا بە ئاماژە بەوەی کە بابەتەکانی ناکۆکی لەسەری شەش دەور دانوستانی پێشوو لە ڤیەنا ھێشتا یەک لا نەکراون ، گوتی : ئێران شتێک کەمتر لە بەرجام ( ھەنگاوی ھاوبەش) قەبوڵ ناکات .
لە خولی حەوتەمی دانوستانەکان ، ئێران لەسەر دوو بابەتی لابردنی بایکۆتەکان و پرسە ناڤۆکیەکان پێشنیاری خستووەتەڕوو .
342/