بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا -ئەردوغان بە پێی بانگێشتنی «شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی» میری قەتەرو بۆ بەشداری کردن لە حەوتەمین دانیشتنی لێژنەی باڵای ستراتژیی نێوان دوو وڵات گەییشتە دەوحەو لە فڕگەی نێونەتەوەیی «حەمەد» لە لایەن کاربەدەستانی قەتەرەوە پێشوازیی لێ کرا.
بە پێی ڕاگەیاندنی میدیاکان، گەشتەکەی «ڕەجەب تەیب ئەردوغان»سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ قەتەرو مانەوەی لەم وڵاتەدا دوو ڕۆژێک دەخایەنێت.
سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی دووشەممە لە پرێس کۆنفرانسێکدا بەرلە وەڕێ کەوتنی بەرەوشاری دەوحەی پێتەختی قەتەر وتی: لە سەڕدانەکەی بۆ قەتەر چەند ڕێککەوتننامەیەک لە بواری جۆربەجۆردا واژۆ دەکرێت.
342/