بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - پەیامنێرەکەی لە بەیرووت ڕایگەیاندووە: لە نامەی کشانەوەکەی «جۆرج قەرداحی» دا ھاتووە: لە بەر بەرژەوەندیی گشتی واز لە پۆستەکەم وەکو وەزیری ڕاگەیاندن دەھێنم و بە ھیوام کە داخوازییەکەم لێ قەبووڵ کەن.
ناوبراو پێشتر وتبووی کە، ڕەنگە کشانەوەی یارمەتیی چارەسەریی قەیرانی نێوان لوبنان و وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەمی ھاوکاریی کەنداوی فارس لە سەرەوەی ھەموویانەوە عەرەبستانی سەعودی بدات.
ئەم سەرچاوەیە بە گێڕانەوە لە ھێندێک سەرچاوەی دیکەوە ڕایگەیاندووە، کشانەوەکەی «قەرداحی» لەوانەیە ڕێگا بۆ چارەسەریی کێشەی دیپلۆماسیانەی نێوان لوبنان و عەرەبستان خۆش کات.
قەرداحی پێشتر لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی ئەلجەزیرەی قەتەر وێڕای ڕەخنەگرتن لە دەست درێژکاریی سەربازیی ھاوپەیمانیی سەعودی ڕایگەیاند بوو: ئەنساروڵڵا دەست درێژی نەکردووەتە سەر ھیچ شوێنێک و خەریکە بەرگری لە خەڵکی خۆی دەکات کە لە پرسەو شایی دا بە ھۆی فڕۆکەشەڕکەرەکانی سەعودییەوە بوردومان دەکرێن.
342/