٢ کانونی یەکەم ٢٠٢١ - ٠٤:٣٩
ئاگرکەوتنەوە لە بینای پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان

سەرچاوە میدیاییەکان باسی ئاگرکەەوتنەوە لە نێو بینای پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان لە ھەولێر دەکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئەم ئاگرکەوتنەوەیە بووە ھۆی ئەوەی کە نوێنەرانی ئامادەی پەرلەمان ھۆڵەکە بەجێ بێڵن و تاقمەکانی ئاگر کوژێنەوە ھەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە بدەن.

لەم بوارەدا کەناڵی تەلێگرامی سابرین نیوز لەم بارەیەوە وتوویەتی: ئەم ئاگر کەوتنەوەیە لە بەر دەڵێندرانی گاز بووە.

«سابرین نیوز» بە بڵاو کردنەوەی وێنەگەلێکی ئەو ئاگرکەوتنەوەیە، باسی چۆڵ کرانی بیناکانی بانکی ناوەندی و بردنە دەرەوەی تەواوی کارمەندانی بانکی «ڕافیدەین» لە نزیکی شوێنی ڕووداوەکەی کردووەو نووسیویەتی: ١٢ ناقمی ئاگرکوژێنەوە بۆ کۆنترۆڵ کردنی ئاگرەکە ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کراون.

342/