به پیی هه وال ده ریی ئال‌و به یت(ع) ـ ابنا ـ جەمال کۆچەر کاندیدی براوەی یەکگرتووی ئیسلامی لە ناوچەی بادینان بۆ ده‌نگى ئه‌مریکا ئاماژه به‌وه‌ده‌کات: "بۆیە ئەو دەنگە زۆرەم لە بادینان به‌ده‌ست هێنا، چوونکە خەڵک بەهۆشیاریەوە دەنگیدا و حەزیان لە گۆڕانکاریە و بێزاریش بوون لەدەسەڵات".
وه‌کوو ئه‌و کاندیده یه‌کگرتووى ئیسلامى باسی ده‌کات، دەستگیر کردنی ڕۆژنامەنووس و چالاکوانانی بادینانیش کاریگەری هەبووە لەسەر بەرزیی دەنگەکانی، ناوبراو ده‌شڵێت: "خەڵکی بادینان ناڕەحەتن بەگرتنی چالاکوان و ڕۆژنامەنووسان و حەزیان لە ئازادیە".
وه‌کوو کۆچه‌ر باسی کردوه، بێزاریی هاوڵاتیانى کردووە به‌سێ بەشه‌وه، "بەشێکیان نەچوون بۆ دەنگدان، بەشێکیان دەنگەکانیان سووتاند، بەشێکیشیان دەنگیاندا بەوانەی بەشێک نەبوون لە خوڵقاندنی ئەم دۆخە خراپە".
342/