به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە ڕاگەیەندراوی چوارچێوەی هەماهەنگی هێزە شیعییەکاندا هاتووە، هیوامان خواست کە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ئەو ناڕێکییە سەرەکیانەی کە لەکاتی ژماردنی دەنگەکان و ڕاگەیاندنی ئەنجامەکاندا ئەنجامی داوە ڕاستبکاتەوە.
هەروەها، دوای سووربوون لەسەر ئەنجامەکانی ڕەوابوونیان، ئێمە ڕەتکردنەوەی تەواوی ئەو ئەنجامانە ڕادەگەیەنین.
چوارچێوەی هەماهەنگی هێزە شیعییەکان ، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بە هۆکاری شکست و خراپ بەڕێوەبردنی مافی هەڵبژاردن تاوانباردەکەن و جەختدەکەنەوە، کە کاریگەری نەرێنی لەسەر پرۆسەی دیموکراسی و ئاشتەوایی کۆمەڵگا دەبێت.
ئەوە لە کاتێکدایە کە جەلیل عەدنان خەڵەف، سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وردبینی بۆ سێ هەزار و ٦٨١ وێستگە کراوە و ئەنجامەکانی زیادکراون بۆ ئەو ئەنجامە سەرەتاییانەی پێشتر رایانگەیاندبوو.
خەلەف، تێبینی کرد کە ئەم ئەنجامانە سەرەتایین و دەکرێت بەپێی جیاکردنەوەی دەنگەکان گۆڕانکاری تێدا بکرێتەوە.
هەر لەو کۆنگرە ڕۆژنامەنوسییەدا وتیشی: تەواوی ئەنجامی ھەڵبژاردن بەراییە و شایەنی تانە لێدانە.
342/