به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ مزگەوتی بی بی فاتیمە ناسراو بە مزگەوتی «بارگا» لە باشووری قەندەھار ئەمڕۆ لە کاتی نوێژی ھەینی دا تەقێندرایەوە.
ھەتا ئێست ھیچکەس و یان ھیچ گروپێک بەرپرسایەتیی ئەم ھێرشەی نەگرتووەتە ئەستۆ.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ئەم مزگەوتە گەورەترین مزگەوتی شێعەکان لە شاری قەندەھار دێتە ئەژمار.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ھەینی ڕابردوو لە پارێزگای «قەندوز»ی ئەفغانستانیش مزگەوتێکی شێعەکان کەوتە بەر ھێرشی خۆکوژانەو لە ئەنجام دا زیاتر لە ٢٠٠ کەس شەھیدو بریندار بوون.
تاقمی تیرۆریستی داعش بەرپرسایەتیی ئەو ھێرشەی قەندوزی ئەفغانستانی گرتە ئەستۆ.
342/