به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ " عیمران خان" لە وتاردانی تۆمار کراوی خۆی بە شێوەی ئینتەرنێتیی لە حەفتاو شەشەمین کۆبوونەوەی کۆمەڵی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە نیۆیۆرک وتی: لە ئیسلام ترساندن دیاردەیەکی نەفرەتاویە وهەمووی ئێمە دەبێ لەگەڵی بەربەرەکانێ بکەین.
سەرۆک وەزیرانی پاکستان وتیشی: سیستمی زاڵ بەسەر هیندستان ، شەپۆلێک لە نەفرەت ، ترس وتوندوتیژی لە دژی ٢٠٠ ملیۆن موسوڵمانی ئەم وڵاتە وەڕێ خستووە.
عیمران خان وتی: دەوڵەتی هندستان بە کاروکردەی خۆی ، بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی لەبارەی ناوچەی کشمیر بنپێکردووە.
سەرۆک وەزیرانی پاکستان وتی: کردەوەکانی هیندستان لە جامۆ وکشمیر ، تاوانەکانی جەنگی وجەنایەت لەدژی مرۆڤایەتیە. عیمران خان ، ئاشتی لەگەڵ هیندی مەرجی کۆتایی کێشە لە جامۆ وکشمیر، زانی.
سەرۆک وەزیرانی پاکستان وتی: هیندستان دەبێ سەرکوت ، بنپێکردنی مافی مرۆڤ وسیاسەتی گوڕینی داڕشتی حەشیمەتی لەدژی خەڵکی کشمیر ڕابگرێت.
سەرۆک وزیرانی پاکستان هەروەها لە کۆتایی قسەکانی دا بە ئاماژەدان بە گوڕانکاریەکانی ئەفغانستان وتی: ئێستاکە دەبێ لە دەوڵەتی کاتیی تاڵیبان لە ئەفغانستان بۆ چەسپانی سەقام لەم وڵاتە پشتیوانی بکرێت.
342/