٢١ ئەیلوول ٢٠٢١ - ٠٧:٢٤
ئەندامى مەکتەبى سیاسى یەکێتیى نیشتیمانیى: لەگەڵ کۆمەڵ و یەکگرتوو بۆ دەنگدان لێکتێگەیشتنمان هەیە

ئەندامى مەکتەبى سیاسى یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان رایگەیاند "لەبەشێک لە بازنەکان لەگەڵ یەکگرتووى ئیسلامیى کوردستان و کۆمەڵى دادگەریى کوردستان بۆ دەنگدان لێکتێگەیشنمان هەیە."

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سەعدى ئەحمەد پیرە، ئەندامى مەکتەبى سیاسیى یەکێتی، بە ئێن ئاڕ تی راگەیاندووە "لەگەڵ لایەنەکانى یەکگرتوو و کۆمەڵ لێکتێگەیشتن کراوە و ئازادى دراوە بە دەنگدەرانى یەکێتى و یەکگرتوو و کۆمەڵ لەو جێگایانەى کە کاندیدیان نییە دەنگ بە یەکتر بدەن."

ئەندامەکەى مەکتەبى سیاسى یەکێتى وتیشی "کاندیدى یەکگرتوو و کۆمەڵ هەیە پێیان ناخۆشە خەڵک بزانێت لەگەڵ یەکێتى لێکتێگەیشتنیان هەیە".

لەگەڵ ئەوەش وتی"لە هەندێک لە بازنەکان بەشێک لە کاندیدەکان پێیان خۆشە کە خەڵک بزانێت لەگەڵ یەکێتى لێکتێگەیشتنیان هەیە و لە بەرژەوەندى خۆیانى دەزانن".

342/