١٧ ئەیلوول ٢٠٢١ - ٠٩:١٠
وەزیری تەندروستیی ئێران کۆگەی دەرمانی و چارەسەریی ئیمامی ڕەزا(ع)ی کرماشانی بەسەر کردەوە

وەزیری تەندروستی، دەرمان و فێرکاریی پزیشکیی ئێران بەیانیی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە سەرەتای گەییشتنی بە پارێزگای کرماشان، بە ئامادە بوونی لە کۆگەی دەرمانی و چارەسەریی ئیمامی ڕەزا(ع)ی کرماشان بەشە جۆربەجۆرەکانی ئەم نەخۆشخانەیەی بەسەر کردەوە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ دکتۆر «بەھرام عەینوڵڵاھی» وەزیری تەندروستی، دەرمان و فێرکاریی پزیشکیی ئێران بە یاوەریی سەرۆکی زانکۆی پزیشکی و بەرپرسانی دیکەی بەشی دەرمانی و چارەسەریی پارێزگاکە بە ئامادە بوون لە کۆگەی دەرمانی و چارەسەریی ئیمامی ڕەزا(ع) سەردانی بەشی تایبەت بە نەخۆشانی توشبووی کۆرۆنای ئەم مەکۆیەشی کردو لە دوایین ڕەوشتی چارەسەریی ئەم نەخۆشانە ئاگادر بووەوە.

کۆگەی دەرمانی و چارەسەریی ئیمامی ڕەزا(ع)ی شاری کرماشان لەو کۆگە تەیارو پێشکەوتانەی ڕۆژئاوای وڵاتە کە لە کاتی تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆناوە ھەتا ئێستا بووە بە ناوەندی پسپۆڕیی خەواندن و چارەسەریی نەخۆشانی توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

دکتۆر «بەھرام عەینوڵڵاھی» وەزیری تەندروستی، دەرمان و فێرکاریی پزیشکیی ئێران ، بەیانیی ئەمڕۆ پێنج شەممە بە مەبەستی تاوتوێی ڕەوشتی نەخۆشانی «کۆڤیدی_١٩» و ڕەوتی کوتان لە پارێزگاکە گەییشتە شاری کرماشان.

342/