به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق لە بەیاننامەکەی دا ڕایگەیاندووە: لە ڕەوتی ئۆپراسیۆنێک ئاسایشتیی وردو بە کەڵک وەرگرتن لە بۆسە، توانیویەتی، پیلانی تیرۆریستیی ھێرش کردنە سەر نەریتی زیارەتی ئەربەعینی حسەینی(ع) لە باشووری بەغدا پوچەڵ کاتەوە.
بە پێی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق، ھێزەکانی ھەواڵگریی ئەم ڕێکخراوەیە توانیویانە تۆڕێکی تیرۆریستیی سەربە داعش لەنێو بەرن کە بە تەمابوون زیارەتکارانی ئەربەعینی حسەینی(ع) لە باشووری بەغدا بکەنە ئامانج.
«یاسر حسەین» لە فەرماندەرانی «حەشدی شەعبی» لەم دواییەدا ڕایگەیاند بوو، ژووری ئۆپراسیۆنی ئەم ڕێکخراوەیە کە بۆ نەریتی زیارەتی ئەربەعینی حسەینی(ع) پێکھاتووە، ھەتا گەڕانەوەی دوایین زیارەتکار لە کەربەلا چالکییەکانی بەردەوام دەکات.
342/