به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «موحەممەد موحیی» وتەبێژی گوردانەکانی حیزبوڵڵای عێراق وتی: ڕاپەڕێندرانی پەسەند کراوەی پەرلەمان لەمەڕ وەدەرنانی لەشکریانی ئەمریکی لە وڵات بەرەوڕووی لەمپەر بوەتەوە.
وتەبێژی گوردانەکانی حیزبوڵڵای عێراق لە خەمساری لەمەڕ وەدەرنانی ھێزەکانی ئەمریکی لە وڵات ڕەخنەی گرت و وتیشی: دەرەنجامی وتووێژە ستراتژییەکانی نێوان بەغداو واشێنگتۆن درۆو ھەڵوانێک بووە بۆ چەواشەکردنی گەلی عێراق، بەڵام گەلی عێراق بە زانیاریی ھەڵەو خەمساردی لە دەرپەڕاندنی ھێزەکانی ئەمریکی ھەڵناخەڵەتێن.
«مستەفا کازمی» سەرۆێک وەزیرانی عێراق لە دوایین گەشتی بۆ ئەمریکاو دیداڕی لەگەڵ «جۆ بایدێن»ی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە سەبارەت بە پرسی جۆربەجۆر وتووێژی کرد و لە سەر پێویستیی کشانەوەی یەکجاریی ھێزەکانی ئەمریکی لە عێراق ھەتا ٣١ی دیسامبەری ٢٠٢١ پێی داگرت بوو.
342/