به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ یانەی یەخسیرانی فەلەستینی ئەمڕۆ دوشەممە لە بەیاننامەیەک دا راگەیاند : نزیکەی 90 کەس لە یەخسیرانی فەلەستینی بەندی سێی بەندیخانەی جەلبوع ، لە کاتی گوازرانەوە بۆ بەندیخانەی شەتتە لە نزیک ئەم زیندانە ، کەوتوونە بەر لێدان و دارکاری کردنی بەندیوانان .
بە پێی ئەم راپۆرتە ، لێدانی یەخسیرانی فەلەستینی تا چەند کاژێرێک دوای گوستنەوە بۆ زیندانی شەتتە بەردەوام بووە .
گروپە فەلەستینیەکان لە رێگەی میسرەوە پەیامێکی توندیان بۆ رژێمی زایۆنیەوە ناردووە و ھەڕەشەیان کردووە ، بێتوو سەرکوتکردنی یەخسیران درێژەی ھەبێت ، تێکڕای رێککەوتنەکانی ئاگربەس لە گەڵ ئەم رژێمە ھەڵدەوەشێنن .
342/