به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە دەقی پەیامەکەی ئایەتوڵڵا خامنەیی دا هاتووە کۆچی دوایی سەرلەشکەر سەید حەسەن فیرووزئابادی لە خێزانی و منداڵەکانی سەرەخۆشی دەکەم.
لە درێژەدا هاتووە: هەموو هەوڵەکانی لە پێش شۆڕش و دوای شۆڕشی گەلانی ئێران لە بوارە جیاوازەکان تۆشەیەکی خەیراتە بۆ جیهانی ئەبەدیی.
ڕۆحی بەندەیی و دینداری و پابەند بوون بە ئیمان و کردەوەی شۆڕشگێڕانە خاڵێکی گەورەیە کە ئەو برایە بەردەوام لەگەڵ خۆی بووی. بە دڵنیایەوە ئەو تایبەتمەندیانەش دەبێتە هۆی ڕەحمەتی خودا بۆ ئەو خوالێخۆشبووە.
سەرلەشکەری بەسیجیی فیروزئابادی سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکان و راوێژکاری باڵای سەربازیی رێبەری ئێران دوێنێ ھەینی لە تەمەنی 70 ساڵی دا بە ھۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد .
342/