به پیی هه وال ده ریی ئال‌و به یت(ع) ـ ابنا ـ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممە ٢٥ ئاب، له سه‌ڵاحه‌دینی ھەرێمی کردستان «نەسعود بارزانی» سەرۆکی پارتی دیموکرانی کوردستان پێشوازیی کرد لە «نوری مالیکی» سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و شاندەکەی ھاوڕێی و لەگەڵیاندا کۆبووەوە.
له دیداره‌کەدا بارودۆخی سیاسی له‌سه‌ر ئاستی عێراق و ناوچه‌که و هه‌ڕه‌شه‌کانی تیرۆر و گرفتەکانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق تاوتوێ کرا.
هه‌ر له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا ڕۆشنایی خرایه سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی عێراق و هه‌ردوولا دووپاتیان کرده‌وه که بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن ببێته هۆی سه‌قامگیری و ڕاسته‌ڕێبوونی پرۆسه‌ی سیاسی، پێویسته هه‌ڵبژاردنه‌کان له واده‌ی خۆی ئه‌نجام بدرێت و گەره‌نتی ئه‌وه‌ش هه‌بێت که هه‌ڵبژاردنێکی پاک و ئازاد و دادپه‌روه‌رانه له ژینگه‌یه‌کی ئارام و دوور له ده‌سکاری به‌ڕێوه بچێت و هه‌موو لایه‌کیش ڕێز له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان و خواستی گه‌ل بگرن.
342/