به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ڕایانگەیاند لەم پەلامارەدا ٧کەس کوژراون و١٧ کەسیش برینداربوونە. لەم پەلامارەدا قەناسەچیەکانی گروپی تیرۆریستی داعش سەرەتا پەلاماریان کردە سەر ترۆمۆبیلێکی سەربە هێزە ئەمنیەتیەکانی تایبەتی پاڕاستنی ئەم کۆڕەی تازیەداریە ودوای ئەمەکە هێزە ئاسایشتیەکانیش بە تەقە وەڵامی پەلاماری داعشیان دایەوە، ئەندامانی داعش بە چەکی کەڵاشینکۆف بەرەو خەڵکی ئامادەبوو لەوێ تەقەیان کردکە بووە هۆی کوژرانی کەسانێکی زۆرتر.
تیپی ٤١ی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی یش لە بەیان نامەیەکدا ڕایگەیاند: بە مەبەستی پشتیوانی کردن لە دەزگە ئاسایشتیەکانی ئامادەبوو لە ناوچەی یەسریب هێزو ئامیری بۆ ئەم ناوچە ناردووە.
342/