٢٧ تەمووز ٢٠٢١ - ١٦:٠١
پۆستی تویتەری حەیدەر عەبادی سەبارەت بە ڕێککەوتنی بەغدا-واشنتۆن

سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق لە کاردانەوە بە ڕێککەوتنی ئەم دواییەی بەغدا-واشنتۆن سەبارەت بە چوونە دەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە خاکی عێراق پۆستێکی تویتەری بڵاو کردەوە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە بە ڕێککەوتنی ئەم دواییەی بەغدا-واشنتۆن سەبارەت بە چوونە دەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق کاردانەوەی نیشان دا.

بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، عەبادی بە بڵاو کردنەوەی پۆستێکی تویتەری لە ئەو بارەوە نووسی: پێشوازی دەکەین لە گفتوگۆ ستراتیژیکەکانی عێراق و ئەمریکا. ئەو ڕێککەوتنە سەرکەوتنێکە بۆ عێڕاق و بەرژەوەندیەکان و سەروەریی عێراق.

سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق لە درێژەدا وتی: ئێمە لەسەر یەکگرتوویی نەتەوەیی سەبارەت بە پرسە گەورەکانی وڵات جەخت دەکەین و پێمان وایە کە دەوڵەت، گەل و هێزەکان بۆ بەرگری لە بوون، بەرژەوەندی و سەروەری عێراق ئەبێ یەک بگرن.

342/