٢١ حوزەیران ٢٠٢١ - ١٣:٥٣
حکومەتی عێراق دەرچوانی بەشی خوێندنی کوردیی کەرکوک وەرناگرێ

بەڕێوەبەری بەشی خوێندنی کوردیی کە کەرکوک ئاشکرای کرد، بەغدا هەڕەشەی وەرنەگرتنی دەرچوانی ئامادەیی بەشی خوێندنی کوردی کەرکوکی لە زانکۆکانی عێراق کردووە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ شێرزاد ڕەشید کاکە، بەڕێوەبەری بەشی خوێندنی کوردی لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەرکوک گوتی، " پێیان وتووین، ئەگەر وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم سەرپەرشتی تاقیکردنەوەکانی بەشی خوێندنی کوردی بکات لەشاری کەرکوک، ئەوا ئه‌وان ئامادەنین دەرچوانی ئامادەیی لەزانکۆکانی کەرکوک‌ و عێراق وەربگرن".

زیاتر لە 105 هەزار خوێندکار لە بەشی کوردیی پارێزگای کەرکوک دەخوێنن و حەوت هەزار مامۆستا و فەرمانبەر-یش لەسەر هەمان بەش دامەزراون و دەوام دەکەن.

هاوکات بەردەوام مامۆستایان و خوێندکاران ڕەخنەی ئەوەیان هەبووە، کە هاوشێوەی خوێندنی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی عێراق گرنگییان پێنەدراوە.

342/