به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سەعید نەمەکی سەبارەت بە ڕەوتی بەرهەم هێنانی ڤاکسینی ئێرانی وتی: لە قۆناغی سێهەمی بەرهەم هێنانی ڤاکسینی بەرەکەت، ئەم ڤاکسینە بۆ 14 هەزار کەس و ڤاکسینی پاستۆریش بۆ 25 هەزار کەس کوتراوە و بەڵگەکانی بۆ وەزارەتی تەندروستی نێردراوە.
ئەو وتیشی: لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا گەر قۆناغی یەکەم و دووهەمی ڤاکسین بە باشی بەڕێوە بچێت و بێ کێشە بوونی ڤاکسین پەسند بکرێت، ئەو ڤاکسینە دەگاتە قۆناغی کوتانی گشتیی و مۆڵەتی بەکار هێنانی دەردەچێت.
نەمەکی وێڕای ئاماژە بەوەی کە وەجبەی ڤاکسینی بەرەکەت ئەمڕۆ ڕادەستی وەزارەتی تەندروستی دەکرێت، ڕاشیگەیاند: کوتانی گشتیی ڤاکسین لە حەوتەی داهاتووە دەست پێ دەکات.
ئەو ڕوونی کردەوە: لە چەند مانگی داهاتوودا ئێران دەبێتە یەکێک لە سەرکەوتووترین وڵاتانی جیهان لە بەرهەم هێنانی ڤاکسین و زستانیش ئامادەی هەناردە کردنی ڤاکسین دەبین.