٩ حوزەیران ٢٠٢١ - ٢١:٠٠
سەرۆک وەزیرانی عێراق: لە دوور خستنەوەی تارمایی شەڕو ڕزگارکردنی وڵات لە ڕووی دارایی و ئابورییەوە سەرکەوتوو بووین

«مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا ڕایگەیاند: لە دورخستنەوەی تارمایی شەڕو ڕزگارکردنی وڵات لە ڕووی دارایی و ئابورییەوە سەرکەوتوو بووین.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق لەمیانەی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیران  ڕایگەیاند: سەرەڕای بارگرانی و ئاستەنگە گەورەکان، حکومەت توانی هەنگاوی گرینگ لەسەر ڕێگای چاکسازی بەدی بهێنێت و وڵات لە ڕووی دارایی و ئابورییەوە ڕزگاربکات، لە ئێستاش دا هەوڵ دەدات بە پلان و ستراتیژیای بەھێز وڵات ھەر بە ھەمان ئاراستەدا بباتە پێشەوە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لەوەش کردەوە، پاش هەڵدانەوەی ساڵی یەکەمی تەمەنی حکومەت کە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە متمانەی پێدرا، دوپات یدەکەینەوە کە عێراق دەتوانێت ڕۆڵی شارستانیانەی خۆی لە جیهاندا بگێڕێت. ئەم حکومەتە سەرکەوتوو بووە لە دوورخستنەوەی تارمایی شەڕ لە عێراق و سیاسەتێکی ناوخۆیی هاوسەنگی گرتووەتەبەر، لەگەڵ پەیوەندییەکی کاریگەر و هاوسەنگ لەگەڵ سەرجەم دراوسێکان و هێزە هەرێمایەتی و نێودەوڵەتییە جیاوازەکان.

«کازمی» ئاماژەی بەوەش کرد کە، ڕاپۆرتی کار و چالاکییەکانی حکومەت بەشێوەیەکی زوڵاڵ و بێلایەنانە هەموو ئەوانەی تیادا جێ دەکرێتەوە کە حکومەت لە مانگی ئایاری ٢٠٢٠ ھەتا ئایاری ٢٠٢١ ئەنجامی داون، لەگەڵ ئەوانەش خەریکی جێبەجێ کرانن.

342/