به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ھەزاران ئۆردۆنی ئەمڕۆ ھەینی دوای گەییشتن بە سنووری وڵاتەکەیان لەگەڵ فەلەستینی داگیرکراو داوایان لە کاربەدەستان کرد کە سنوورەکان بکەنەوە ھەتا بتوانن بە ھانای گەلی فەلەستینەوە بڕۆن.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، جوڵانی شارومەندانی ئۆردۆنی بەرەو سنوورەکان بۆ داکۆکیی لە برایانی خۆیان لە سەرزەوییە داگیرکراوەکانی فەلەستین ھەروا بەردەوامە.
ھاوکات تەواوی پارێزگاکانی ئۆردۆنیش ئەمڕۆ شایەتی بەرپاکرانی خۆپیشاندان بوون بۆ ئیدانەکردنی ھێرشەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر قودس و کەرتی غەززە.
ئۆردۆن لە حەوتەیەک لەمەوپێشەوە گۆڕەپانی بەرپاکرانی گردبوونەوەو خۆپیشاندانی جۆربەجۆرە بۆ داکۆکی لە فەلەستین.
342/