٢٤ نیسان ٢٠٢١ - ١٢:٥٤
بەرهەم هێنانی مادەی سەرەتایی ڤاکسینی کۆرۆنا تا مانگی ڕەزبەر/ ڕەوتی بەرهەم هێنان خێرا دەبێتەوە

سەرۆکی کۆمیتەی زانستی بەرەنگار بوونەوە لە گەڵ کۆرۆنا لە بەرهەم هێنانی مادەی سەرەتایی ڤاکسینی کۆرۆنا لە لایەن لێکۆڵەرانی ناوخۆی وڵاتەوە هەواڵی دا.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ دوکتۆر مستەفا قانعی لەم بارەوە وتی: بڕیارە مادەی سەرەتایی بەرهەم هێنانی ڤاکسین تا مانگی ڕەزبەر بەرهەم بێت بۆ ئەوەی کۆمپانیاکانی بەرهەم هێنانی ڤاکسین بتوانن ڕەوتەکە خێراتر بکەنەوە.

ئەو بە ئاماژە بەوەی کە تا ئێستا 35 مادەی سەرەتایی بۆ بەرهەم هێنانی ڤاکسین ناسێندراوە، وتی: بە پێی ئەوەی کە بەرهەم هێنانی ئەو مادە سەرەتاییانە لە دونیادا دەگمەنە، هەر کۆمپانیایەک بیەوێ هاوکاری بکات، پشتیوانی لێ دەکەین.

قانعی وتیشی: ئەو مادە تەواو ئێرانییە و ئەمەش لە بەرهەم ‌هێنانی ڤاکسیندا زۆر گرینگە.

342/