به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «حەمودە سەباغ» سەرۆکی پەرلەمانی سووریا ڕایگەیاند: بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری ئێستای ئەم وڵاتە بە فەرمی بووە بە پاڵێوراوی ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی سەرۆک کۆمارەتی.
«سەباغ» وتیشی: پەرلەمان لە لایەن دادگەی باڵای یاسای بنەڕەتیەوە ئاگادار کراوەتەوە کە «بەشار ئەسەد» بە فەرمی بۆ بەشداری لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی سووریا داوای خۆپاڵاوتن کردووەو ئەمەش شەشەمین داواکاریی ناوبراوە لەمەڕ خۆپاڵاوتنی بۆ ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی سووریا.
ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی بۆ سوورییەکانی دانیشتووی ھەندەران ٢١ی مای ٢٠٢١ و سوورییەکانی نێو وڵاتیش لە ٢٦ی مای ٢٠٢١ بەڕێوە دەچێت.
ناونووسی کردنی پاڵێوراوانی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی سووریا لە پ٩ی ئاپریلەوە دەستی پێکراو بۆ ماوەی دە ڕۆژیش بەردەوام دەبێت.
342/